٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٠٢
موگرینی و داخوازیی بۆ ئاسانکردنەوەی ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە حەڵەبی سووریا

فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری بەڕێوەبەرایەتی قەیران و ئاسان کردنەوەی ڕەوتی ناردنی یارمەتییە مرۆڤیەکان بۆ حەڵەب بوو.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ناوبراو وتی: لەحاڵێکدا کە ئێمە بێ وچان هەوڵ دەدەین دوژمنکاری و توندوتیژیی لە سووریا کۆتایی پێ بهێنین، داوا لە گشت ڕێکخراوە مرۆڤیەکان دەکەین دەسپێشخەریی ئێمە وەک یەکێتی ئوروپا جێ بەجێ بکەن و بۆ ڕزگارکردنی کەسانی سیڤیل و پاراستنی گیانیان هەوڵ بدەن.

ئەو دەسپێشخەرییە دوو قۆناخ لە خۆ دەگرێ، کە لە یەکەم قۆناغ دا دەبێ ناردنی یارمەتییە خێراکان بۆ کەسانی سیڤیل لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بۆ وێنە، ڕاژەکارییە پزشکییەکان، ئاوو پێداویستییە خۆراکییەکان ئاسان بکرێتەوە.

ناوبراو هەروەها وتی: کاروانێکی هەڵگری ئەو یارمەتییانە بۆ چوون لە ڕۆژاوا بەرەو ڕۆژهەڵاتی حەڵەب ئامادە بووەو بوودجەکەی لەڕێی یەکێتی ئوروپاوە دابین نەکراوە. ئەو کاروانە دەتوانێ یارمەتی پێداویست بۆ١٣٠هەزار کەس دابین بکات.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا بەئاماژە بە دەسپێشخەرییەکی دیکە کە یەکێتی ئوروپا خستوویەتییە بەردەست ڕێکخراوە مرۆڤیەکان، وتی: کەسانێک کە پێویستیان بە یارمەتییە خێرا پزشکییەکان هەیەو هەروەها ژنان، منداڵان و کەسانی بەساڵاچوو و بەتەمەن دەبێ لە حەڵەب ببردرێنە دەر.

موگرینی هەروەها وتی: جگە لە حەڵەب، یەکێتی ئوروپا خوازیاری چوونەدەری خەڵکی شارەکانی دیکەشە کە بەرەوڕووی مەترسین.....

کۆتایی کورتە نامە/310